ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەر، بەرانبەر بە ١٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢ی زایینی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕەهەندی ئێرانی پێکەو بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی گەلانی ئێران و دڵگەرمیی خەڵک بۆ بەردەوامبوونیان لە خۆپیشاندان ڕێوڕەسمێکیان لە وڵاتی "نیوزلەند" بەڕێوە برد.
لەو ڕێوڕەسمەدا چەندین سروودی شۆڕشگێڕانە بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی پێشکەش کرا.
هەروەها سەمایەک بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین لەهەمبەر سەرکوت و شەهیدکرانی خۆپیشاندەران نمایش کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە وتنەوەی دروشم دژی ڕێژیمی منداڵکوژی ئێران کۆتایی پێهات.