ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئید بەشداریی لە یادی ٣٠ ساڵەی دامەزرانی سەنتەری "ئۆڵۆف پاڵمە" کرد.
لەم یادەدا چەند سێمینارێک لەسەر ڕۆڵی ژنانی شۆڕشگێڕ لە ئێران و کوردستان و هەروەها کاریگەرییەکانیان لەسەر بزووتنە و شۆڕشی ژنانی بیلاڕووس و ژنانی ئۆکراینا لەلایەن ژنانی نوێنەری هەر سێ نەتەوەکەوە پێشکەش کرا.
پاشان سێمینارێک لەسەر هێزی ناتۆ و ئەندامیەتیی لەو هێزە و کێشەی تورکیە و ئاکامەکانی لەلایەن بەڕێزان "ئان لیندە" وەزیری پێشووی دەرەوەی سۆسیال دێموکرات و پڕۆفیسۆر ئۆڵف و ئان سوندسترۆیم، سکرتێری "پاڵمە سێنتر"، پێشکەش بە ئامادە بووان کرا.