کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەد وڵاتی گەورەی جیهاندا پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران دەکرێ

11:14 - 28 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر، ڕەوندی ئێرانی بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران لە شاری ئۆکلەند لە وڵاتی نیووزلەند ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.

لەم ڕێوڕەسمەدا وێنەی شەهیدانی ڕاپەڕینی کوردستان و ئێران پیشان درا و چەند ئەندام پارلمانی سەر بە پارتی سەوزیش لەو ڕێوڕەسمەدا قسەیان کرد.

هەروەها "جەلال خەڵخاڵ" بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات وتارێکی پێشکەش کرد.

"خەڵخاڵ" لە پەیامەکەیدا وتی: بوونتان لێرە هێز بە خەڵکەکەمان لە نێوخۆ دەبەخشێ و سێبەری نگریسی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی خەریکە دەڕواتە نێو زبڵدانی مێژووەوە.

"خەڵخاڵ" باسی لەوە کرد کە یەکگرتوویی ئێمە پەیامێكی ڕوونە بە کۆماری ئیسلامی کە ئێمە پێکەوە چەندە بەهێز و جوانین. ئەو پەیامەش بە خەڵكی ڕاپەڕیوی ئێران دەدات کە ئەوان تەنیا نین و ئێمەش پشتیوانیانین و دەنگی ئەوان بە جیهان دەگەینین.

ناوبراو باسی لەوەش کرد ڕاپەڕینی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران دەبێتە هۆی ڕزگاری و ئازادیی خەڵکی کوردستان. ئێران کاتێک دەبێتە وڵاتێکی ئەمن و هاوبەش کە هەموو نەتەوەکان مافی خۆیان هەبێت و ڕێز بۆ ویستی یەکتر دابنێن.

"خەڵخاڵ'' باسی لەوەش کرد ئێمە دانیشتووانی نیووزلەند باوەڕمان بە فرەچەشنی و مافی نەوەتەکانی کورد، بەلووچ، تورک، فارس و عەرەب هەیە.