کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بە مەبەستی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە وڵاتی دانمارک

10:57 - 29 خەزەڵوەر 2722

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی پشتیوانی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران و کوردستان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان لە شاری "ئارهووس" لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە برد.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، خۆپیشاندانێکی گەورە لەلایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، سازمانی دێموکراتیکی یارسان و بە بەشداریی نەتەوەکانی تورک و فارس لە شاری " ئارهاووس" لە وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو.

سەرەتای خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی‌ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

سەرەتا پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی ئینگلیسی لەلایەن خاتوو “سەحەر حیسامی” و بە زمانی دانمارکی لەلایەن “خاتوو هۆنیا ئازەربارە”وە خوێندرایەوە.

پەیامی سازمانی دێموکراتیکی یارسان بە زمانی کوردی لەلایەن “شکۆفە ئەلقاسی”یەوە خوێندرایەوە.

لە نێوئاخنی بەرنامەکەدا چەندین سروودی شۆڕشگێڕی و هەروەها چەند پارچە مووزیک بە زمانەکانی کوردی، فارسی، لوڕی و بەلووچی پێشکەش کران.

پاشان سێ کورتە شانۆ لەسەر جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە گەلانی ئێران نمایش کران.