کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە نۆروێژ خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران بەڕێوە چوو

14:07 - 1 سەرماوەز 2722

بە مەبەستی پشتیوانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران و بەتایبەتی کوردستان خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردی ڕۆژهەڵات و بەشێک لە ئازادیخوازانی بەلووچستان و ئێرانییانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ خۆپیشاندانێک لە گۆڕەپانی وێستگەی قەتاری شاری ئۆسلۆ بەڕێوە چوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا بەشێک لە لایەن و چالاکانی سیاسی بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی ئێران وتاریان پێشکەش کرد؛ پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە وڵاتی نۆروێژ، بۆ مەحکوومکردنی هێرشی مووشەکیی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم بۆ سەر بنکەکان و بنەماڵەکانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردی لە باشووری کوردستان پێشکەش کرا.

پەیامی خەڵکی بەلووچستان بۆ مەحکوومکردنی کوشتاری خەڵک لە بەلووچستان و ئێران بەگشتی، پەیامی نوێنەری بنەماڵەی شەهیدانی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی و پەیامی نوێنەری بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کە بە دەستی سپای تێرۆریستیی پاسداران ١٧٦ کەس بوونە قوربانی، لەو خۆپیشاندانەدا خوێندرانەوە.

لە بەشێکی دیکەی خۆپیشاندانەکەدا هونەرمەند" شێرکۆ مەریوانی" بە سروودێکی شۆڕشگێڕی بەشداریی لە خۆپیشاندانەکەدا کرد و خۆپیشاندەران بە وتنەوەی چەندین دروشم دژی ڕێژیم بە زمانەکانی کوردی، فارسی و نۆروێژی پشتیوانیی خۆیان لە خۆپیشاندەران لە نێوخۆی وڵات دەربڕی.

لە کۆتاییدا بڕیارنامەی خۆپیشاندانەکە خوێندرایەوە کە ئاماژە بە چوار خاڵی سەرەکی کرابوو کە ئامانجی خۆپێشاندانەکە بوو :

١ـ پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران بەگشتی

٢ـ  مەحکوومکردنی هێرشی دڕۆنی و مووشەکبارانی سەر بنکە و بنەماڵەکانی هێزە سیاسییە کوردییەکان لە قووڵایی خاکی عێراق‌دا

٣ـ ئازادکردنی بێ‌ مەرجی هەموو بەندکراوانی سیاسی