کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئۆسترالیا بەتوندی سەرکوتی شۆڕشەکەی خەڵکی ئێرانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە مەحکووم کرد

11:00 - 12 خەزەڵوەر 2722

پاش چاوپێکەوتنی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ نوێنەری پارلمانی فیدراڵی وڵاتی ئوسترالیا، سەبارەت بە کوشتنی ژینا ئەمینی، سەرهەڵدانی شۆڕشێکی بەربڵاو لە ئێران، وڵاتی ئۆسترالیا بەتوندی کردەوە قێزەونەکانی ڕێژیمی ئێرانی مەحکووم کرد.

پاش چاوپێکەوتنی سەلاح پورئەسەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات و مەسعوود پیران ئەندامی حیزبی دیموکرات لە ئوسترالیا لەگەڵ گراھام پیرێت، نوێنەری پارلمانی فیدراڵی ئوسترالیا لە ماوەی دوای شەھید کرانی ژینا ئەمینی و سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکان و ھێنانە بەر باسی کوشتاری خۆپیشاندەران لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە و ھەروەھا ناردنی نامەیەک بۆ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە ڕێگای گراھام پیرێتەوە، وەزیری دەرەوەش ئەو نامەیەی نووسیوە کە ھەر لە ڕێگای گراھام پیرێتەوە گەیشتۆتە دەستی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە دەقی نامەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:

" بەڕێز گراھام پیرێت نوێنەری پارلمانی فێدراڵی ئوسترالیا:

سوپاس بۆ ئەو نامەیەی کە لە لایەن کۆمەڵەی کوردانی کوئینزلەند سەبارەت بە کوژرانی ژینا ئەمینی و بەردەوامیی خۆپێشاندانەکان بۆت ناردبووم.

حکوومەتی ئوسترالیا بەتوندی سەرکوتی نابەجێی ئەو خۆپێشاندەرانە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە شەرمەزار دەکا کە بە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی  کچە کوردی ٢٢ ساڵە ، لە ئێران دەستی پێکراوە.

ئێمە ھەر لەو ماوەیەدا لە ڕۆژی ١٣ی ئوکتوبر ڕاستەوخۆ لەگەڵ باڵوێزی ئێران قسەمان کرد و لە سەر سەرکوتی وەحشیانەی خۆپیشاندەران ئاگادارمان کردونەتەوە و کە واز لەو کردەوانە بھێنن.

ئوسترالیا پشتیوانی لەو ھەنگاوانە دەکا بۆ لێکۆڵێنەوەیەکی ئاشکرا و جێگای بڕوا  سەبارەت بە کوشتنی ژینا کە بەشی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە تەمایە ئەنجامی بدات.

ئێمە، من و سێناتۆر (کاتی گاڵاگەر) کە وەزیری کار و باری ژنان و کاروباری ماڵیە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشمان لە ٢٧ی مانگ بڵاو کردەوە کە بە توندترین شێوە ھەڵسوکەوتی ڕێژیمی ئێرانمان دژی ژنان و کچانی ئێران شەرمەزار کرد.

ئوسترالیا پشتیوانی ژنان و کچانی ئێرانە بۆ وەدەستھێنانی مافی بەرانبەر لە بواری ھەلی کار، ئازادی پۆشین و ھەموو مافێکی ئینسانی.

بەو ھیوایەی توندوتیژی کۆتایی بێت و گەلان بە مافەکانیان بگەن