کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو

18:46 - 3 سەرماوەز 2722

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەز لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانی کۆپێنھاگ خۆپێشاندانێکی جەماوەری بەرفراوان بەڕێوە چوو.

 ئەم خۆپێشاندانە ھاوکات بوو لە گەڵ ٦٨‌ەمین ڕۆژی خۆڕاگری و بوێریی خەڵکی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی.

ناوەندی ھاوکاری بە ھەستکردن بە بەرپرسیایەتی لەھەمبەر ئەو بارودۆخەی کە ئێستا لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەئارادایە و ڕۆژ نییە لە شارەکانی کوردستان خوێنی خەڵکی بێدیفاع نەڕژێ، لە ھەمان کاتیشدا حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات نەکەونە بەر ڕەھێڵەی مووشەک و ھێرشی درۆن لە وڵاتی دانمارک خۆپێشاندانێکی بەڕێوەبرد.

سەرەتا لەلایەن پێشکەشکارانی ئەم خۆپیشاندانە "نەزیرە" و "ئەحمەد ڕەحمانی" بە زمانی کوردی و فارسی بەخێرھاتنی بەشدارانی خۆپێشاندانەکە کرا و مەبەست لەم گردبوونەوەیان خستە ڕوو.

بەرنامەکانی ئەم خۆپێشاندانە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

ـ پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی کوردی لەلایەن "عەلی میرخانی"

ـ پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی فارسی لەلایەن "حوسێن مەحموودی"

ـ پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی دانمارکی لەلایەن دکتۆر "سەعید سووڵتانپوور"

ـ پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی ئینگلیسی لەلایەن "بێریڤان بەدری"

لە درێژەی ئەم خوپێشاندانەدا وتاری ئەم لایەنانەش خوێندرانەوە.

ـ وتاری حیزبی خەڵکی بەلووچستان لەلایەن "محەممەد کەدخودایی"

ـ وتاری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لەلایەن "ئەسعەد خزری"

وتاری کۆمیتەی پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی لەلایەن "عەلی ئازاد"

وتارێک بە زمانی دانمارکی لەلایەن ڕەئوف حەسەنزادە چالاکی سیاسی

وتاری کمیتە پشتیبانی از انقلاب ایران در دانمارک لەلایەن خاتوو لیدا

وتاری پارتی ئازادیی کوردستان لەلایەن بیژەن