کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و درێژەی خۆپیشاندانەکان لە وڵاتی بریتانیا

11:22 - 6 سەرماوەز 2722

بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە شارەكانی بریتانیا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و بەشێک لە ئازادیخوازانی بەلووچستان و ئێرانییانی دانیشتووی وڵاتی بریتانیا، خۆپیشاندانێک لە شارەكانی لەندەن، نیووكاسێل و مەنچێستێر بەڕێوە چوو.

لە شاری لەندەن لە مەیدانی تافاڵكاری ئەو شارە خۆپێشاندانێكی بەرین بەڕێوە چوو. لە شاری نیووكاسێل خۆپێشاندانێكی بەرین لە بەردەم بینای "بی بی سی"ی ئەو شارە بەڕێوە چوو و هەروەها لە شاری مەنچێستێریش خۆپیشاندانێک لە سەنتەری شار بەڕێوە چوو.

جێگای ئاماژەیە كە خۆپیشاندانەكانی ئەمجارەش بە بێ جیاوازیی ئاڵا و تەنیا بۆ پشتیوانی لە ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو.