ڕۆژی ٦ی سەرماوەز لە ڤانکۆڤێری کانادا خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران و بەتایبەت گەلی كورد بەڕێوە چوو.
كومیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران یەكێک لە بەڕێوەبەرانی سەرەکیی ئەم بەرنامەیه بووه.
خاتوو "شادی" بە وتنەوەی چەندین دروشمی كوردی و فارسی بەرنامەکەی دەست پێ کرد و
پاشان "سوهراب كەریمی" وتارێكی لەسەر ئێران بە گشتی پێشكەش كرد.
بەشی دووهەمی بەرنامەکە بە ژەنینی چەند پارچە موزیكی كوردی لەلایەن "سابات خان" و خوشكی دەوڵەمەندتر كرا.
"كەیومەرس بەیگی" بابەتێكی لەسەر دۆخی كوردستان و خۆڕاگریی ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێشكەش بە بەشداربووان كرد.
چەندین پەیام لەلایەن لاوانی خۆێنگەرمی كورد، هەڵمەت، فایزە و ژینۆ بۆ خەڵکی بەشداربوو لەم بەرنامەیە خوێندرایەوە.
كۆتایی بەرنامەكە بە دروشمدان دژی ڕێژیمی جینایتكاری ئاخوندی و بۆ خوڕاگریی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گوترایەوە .