کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی کورد و ئێرانییانی دانیشتووی کانادا بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران

13:06 - 6 سەرماوەز 2722

کورد و ئێرانییانی دانیشتووی بریتیش کۆلۆمبیای کانادا، بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی، لە بەردەم ئارتگەلەریی ڤانکۆڤێر، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کورد و ئێرانییەکانی دانیشتووی کانادا، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێران، لە ئارت گەلەریی ڤانکۆڤێر گردبوونەوە و بە خوێندنەوەی چەند وتارێک داوای پشتگیری لە خۆپێشاندەرانی ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.

لەو خۆپیشاندانە‌دا، زۆربەی ئەوانەی وتاریان پێشکەش کرد، بە جلوبەرگی کوردییەوە داوای پاڵپشتیی زیاتریان لە ئەندامانی پارلەمان و حکوومەتی کانادا کرد بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر خۆپێشاندەران بە هاوکاریی پۆلیسی شاری ڤانکۆڤێر ڕێپێوانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد و و بەردەوام داوای پاڵپشتییان لەو وڵاتە کردووە کە پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان بکەن.