کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری چالاکوانی کورد لەگەڵ کەرین ڤەکێو پارلمانتاری لەندەن لە وڵاتی کانادا

12:54 - 9 سەرماوەز 2722

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەهین فەیزی و شەهین عەزیزی دوو چالاکوانی کورد لە درێژەی چالاکییەکانی کۆمەڵێک لە چالاکوانانی شاری لەندەن لە وڵاتی کانادا چاوپێکەتنێکیان لەگەڵ کەرین ڤەکێو پارلمانتاری ئەو شارە پێک هێنا.

ئەو دوو چالاکوانە بۆ پشتیوانیکردن لە شۆڕشی ژینا لە ئێران و هەروەها لەقاودانی کوشتار و جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران لەگەل خەڵکی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، ئەو دیدارەیان ڕێکخست.