کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوا لە ئامریکا دەکا سەرنجی زیاتر بدەن بە ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی

12:30 - 12 خەزەڵوەر 2722

خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەردانێکدا بۆ ئامریکا داوای لە جەو بایدن سەرۆککۆماری ئامریکا کردووە گرینگیی زیاتر بە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدەن.

کاک خالید عەزیزی لە نێوان سەفەرەکەیدا بۆ ئامریکا و چاوپێکەوتنی لەگەڵ دامەزراوەی کورد لە واشینگتۆن وتی" بەداخەوە ئێمە هیچ جۆرە پێوەندییەکمان لەگەڵ دەوڵەتی بایدن نییە و دەبێ ئامریکاییەکان پێوەندییەکانیان لەگەڵ کوردی ئێرانی دەسپێبکەنەوە.

عەزیزی لەدرێژەی قسەکانیدا وتی" ئامریکا دەبێ جۆرێک پێوەندیی لەگەڵ خەڵکی ئێران هەبێ کە لە ڕێگەی حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بێ.

لەو وتووێژەدا کە لە هەواڵدەریی" ئەلمانیتۆر" بڵاو بووەتەوە خالید عەزیزی دەڵێ: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆن و دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە هەموو ئەندامەکان و ڕێبەری ئەو حیزبە لە باشووری کوردستان جێگیرن و بۆ دەستەبەرکردنی ئێرانێکی دێموکراتیک و فیدراڵ شۆڕش دەکەن و کۆماری ئیسلامیی ئێران حیزبی دێموکرات بەوە تۆمەتبار دەکا کە ئێستا لە نێوخۆی ڕۆهەڵاتن و ڕێبەریی ئەو شۆڕشە دەکات.

لەدرێژەی قسەکانی کاک خالیددا هاتووە کە، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران تەنیا بەو بیانووەوە بە مووشەک هێرش دەکەنە سەر بنکەو بارەگاکانمان لە باشووری کوردستان.