کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی بەندکراوان لە مەهاباد لەوپەڕی خراپیدایە

17:14 - 9 سەرماوەز 2722

بارودۆخی ئەو کەسانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکان لە مەهاباد دەسبەسەر کراون، لەوپەڕی خراپیدایە و هیچ پێڕاگەیشتنێک بە زیندانیان ناکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە وتوویەتی کە دۆخی بەندکراوانی خۆپیشاندانەکان کە لە ماوەی ڕابردوودا دەسبەسەر کراون، لە زیندانی مەهاباد لەوپەڕی خراپیدایە و تەنانەت خواردنی پێویست بە بەندکراوان ناگات. 

ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە کرد کە کۆمەڵێکی بێئەژماریان لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هیناوەتەوە زیندانی مەهاباد.

لەبەر زۆریی ڕێژەی زیندانییان، خواردنی پێویست لە زیندان بوونی نییە و زیندانییان لە دۆخێکی خراپدا بەسەر دەبەن.

لە خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی ڕابردوودا تا ئێستا دەیان کەس لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کراون و کۆمەڵێکی زۆریان دوای لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی گشتیی شار کراون و ئێستا زیندانی مەهاباد لیپاولیپ لەو زیندانییانەیە کە لە خۆپیشاندانەکاندا گیراون.