
کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی خاوەنکار پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی خاوەنکارەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان پێشکێش بە خوشک و براکانمان دەکەین کە پێڕەوی ئایینی یارین.
هیوادارین جێژنەکانی دیکەمان لە کوردستانێکی ئازاد و بەدوور لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و، لە کەشێکی پڕ لە شادی و خۆشیدا بەڕێوە بەرین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتی
مستەفا هیجری
١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١