کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی ئێرانییەکان لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا

16:03 - 14 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی هەینی ١٣ی خەزەڵوەر بەرانبەر (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە ئەمریکا سەردانی تیمی ئێرانییە مانگرتوەکانی بەردەم کۆنگرێسی کردو پشتیوانی حیزبی دێموکرات و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بۆ دووپات کردنەوە.

لە هەنگاوێکی سیمبولیکدا، کۆمەڵێک لە چالاکانی ئێرانی سەربەخۆ، بە مەبەستی لەقاودانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و بە دەستهێنانی پشتیوانی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ ڕاپەرینی گەلانی ئێران، بڕیاریان داوە کە بۆ ماوەی دوو حەتوو شەوو ڕۆژی لەبەردەم کۆنگرێس بمێنەوەو لەم ڕێگایەوە گوشار بخەنە سەر بەرێوەبەرایەتی بایدەن تاکوو پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران بکات.

ڕەحیم ڕەشیدی وێرای دەستخۆشی ئەو هەنگاوە و دەربڕینی پشتیوانی حیزبی دێموکرات و کوردستانیانی دەڤەری واشنگتن، هاوکات پێیراگەیاندن کە کوردەکانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی بە شێوەی مادی و مەعنەوی پشتیوانی ئەو هەنگاوە دەکەن و لە هەموو دەرفەت و ئیمکانێکی مومکین بۆ پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران کەڵک وەردەگرن.

بەڕێوەبەرانی مانگرتنەکە وێرای بەرزنرخاندنی پشتیوانی و ڕۆڵی حیزبی دێموکرات و ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر کاری هاوبەش پێداگرییان کردەوە.