کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپێشاندانەکان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە شارەكانی بریتانیا درێژەی هەیە

13:57 - 15 خەزەڵوەر 2722

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان لە وڵاتی بریتانیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۴ی خەزەڵوەر بەرانبەر بە ۵ی نۆڤامبری ٢٠٢٢ی زایینی، بە بەشداریی هەزارن کەس لە ئەندامانی حیزب، ڕێکخراوەکان و ڕەوندی ئێرانی بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و کوردستان لە شارەکانی "لەندەن و نیووکاسێل"  خۆپیشاندانێکی بەرینیان بەڕێوە برد.

لە شاری "لەندەن" ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەیدانی "ترافاڵکار"ی ئەو شارە هاوڕێ لەگەل ڕێکخراو و ڕەوندی ئێرانی، خۆپێشاندانێکی بەرینیان بەڕێوە برد. پەیامێک لەلایان "كاوە مودەڕێسی"ـیەوە پێشکەش كرا.

لە ناوەندی شاری "نیووكاسێڵ" خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو که ئەندامانی حیزب بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب"، سروودی نیشتمانی و چەند پەیام بە زمەنەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی" ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕا.

جێگای ئاماژەیە کە لەو خۆپیشاندانانەدا هەر وەک خۆپیشاندانەكانی پێشوو هەموو لایەنەکان بە ئاڵای تایبەت بە خۆیان بەشدار بوون. یەکگرتوویی ئەو هێزە سیاسییانە ببووە هۆی پووچەڵکردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانەی کە ڕێژیم بە دژی هێزە سیاسییەکانی دەکرد.