کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانیی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە ویلایەتی "ئاریزۆنا"ی وڵاتی ئامریکا ڕێپێوانێکی بەشکۆ بەڕێوە چوو

10:52 - 16 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، بەرامبەر بە ٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ی زایینی، ڕەوەندی ئێرانی لە ویلایەتی ئاریزۆنا لە وڵاتی ئامریکا بۆ جاری چەندەم کۆبوونەوە و ڕێپێوانێکی بەشکۆیان بەڕێوە برد.

لەو ڕێپێوانەدا، خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی وێنەی "ژینا ئەمینی"، خوێندنەوەی سروود و وتنی دروشم دژی ڕێژیمی ئێران، پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتن و ناڕەزایەتیی جەماوەری لە كوردستان و ئێران دووپات کردەوە.

لە خۆپیشاندانەکەدا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بەشدارییان کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان دووپات کردەوە.