کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانیی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران خۆپیشاندانێک لە کانادا بەڕێوە چوو

10:29 - 20 سەرماوەز 2722

بۆ پشتیوانیی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها مەحکوومکردنی جینایەتەکانی ئەو ڕێژیمە خۆپیشاندانێک لە ڤانکۆڤێری کانادا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە هاوكاریی لەگەڵ نەتەوەكانی دیكەی ئێران  خۆپیشاندانێکی بەرینی جەماوەریان بۆ مەحكوومكردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرێوە برد.  

‎خۆپێشاندانەکە بە بەشداریی هەزاران كەس لە ناوەندی شاری ڤانکۆڤێر  بۆ وتنی "نا" بە حوكمی ئێعدام و مەحكوومكردنی ڕێژێمی پەت و سێدارە بەڕێوە چوو.

كۆمیتەی حیزبی دێموکرات وەک ئەندامی سەرەكی لێژنەی بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانەکان ڕۆڵێکی گاریگەری هەبوو لە پەیام و درووشمەکان كە ڕەنگدانەوەی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بن. 

پەیامێکی ئینگلیزی لەلایەن ژینۆ كەریمی  لەسەر ڕەوشی كوردستان و بەتایبەت ئێعدام و گرتنی لاوانی كورد پێشكەش بە بەشداربووان كرا.   
‎كوردان و بەتایبەت لایەنگرانی حیزب بە لەبەركردنی جلی كوردی و هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان پیشانیان دا كە پشتیوانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن. 
‎خۆپێشاندانەکە بە ڕێپێوان و و درووشم دژی ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران کۆتایی پێ هات.