کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری مستەفا هیجری لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی سەوزەکانی سوئیس

20:44 - 21 سەرماوەز 2722

مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی سەوزەکانی سوئیس کۆ بوویەوە و ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە دیکتاتۆرییان لە ئێران خستە بەرباس.

لە درێژەی کۆبوونەوەکانی بەڕێز مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزب لەگەڵ وەڤدی هاوڕێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی سەوزەکان لە پارلمانی سوئیس کۆ بوویەوە.

لە دیدارەکەدا ڕاپەڕینی سێ مانگەی تا ئێستای خەڵکی کوردستان و ئێران دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خرایە بەرباس و بەڕێز بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەریی حیزب لە قسەکانیدا باسی لە داخوازییەکانی خەڵک و سیاسەتی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی و  پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران کرد.