بە مەبەستی پشتیوانیی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و هەروەها مەحکوومکردنی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرهەق بە خەڵکی ناڕازیی لە ئێران و بە تایبەتی سەپاندنی حوکمی ئێعدام بە سەر خۆپیشاندەراندا، لە شاری بێرگن لە وڵاتی نۆروێژ خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو .
رۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەز لە شاری بێرگن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو شارە بۆ پشتیوانیی لە شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە گشتی خۆپێشاندانێکیان بەرێوە برد.
خۆپێشاندەران بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوەندی شاری بێرگن بە وتنەوەی دروشمی نا بۆ ئێعدام و چەندین دروشمی دژی ڕێژیمی ئاخوندی لە ئێران جینایەتەکانی ڕێژیمیان دەرهەق بە خەڵکی ناڕازی لە ئێراندا مەحکووم کرد.