کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی پێنج هاووڵاتی لە پارێزگای ورمێ

16:32 - 29 سەرماوەز 2722

لە دڕێژەی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، ٥ هاووڵاتیی کورد، خەڵکی سەلماس و خۆی دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی "دلاوەر و کاوە عەرەبی خەڵکی سەڵماس، جاسم مەندلکانی و ئەکبەر مندلکانی خەڵکی سەڵماس و زاهیر عەلیزادە، خەڵکی شاری خۆی" بەبێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی، لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
ئەو هاووڵاتییانە دوای دەسبەسەرییان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

زاهیر عەلیزادە، ئەندازیاری بیناسازی خەڵکی شاری خۆی لە ڕێگای سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماخ، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە کە تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەدوای دەسپێکی شۆڕشی ژینا، ڕێژیمی ئێران بۆ پێکهێنانی کەشێکی تۆقێنەر و ترساندنی خەڵک، شەپۆلی دەسبەسەریی سەرەڕۆیانەی لە شارەکانی ئێران و کوردستان وەگەڕ خستووە و بە هەزاران کەسی دەسبەسەر کردووە.