
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە وڵاتی نیوزلەند بەبۆنەی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەز، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نیوزلەند بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە ڕێوڕەسمێکی بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بەڕێوە برد.
ئەو ڕێوڕەسمە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر سلێمان شەکەری بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نیوزلەند بابەتێکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
پاشان لەلایەن کاژیوە کرماشانی، بەو بۆنەوە پارچە شیعرێک پێشکەش کرا.
ئەو ڕێوڕەسمە کاتژمێر ٧ی ئێوارێ دەستی پێ کرد و ٩ی شەو کۆتایی پێ هات.