کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی مەدەنی کورد تۆمەتی "موفسێدی سەر زەوی" بەسەردا سەپا

16:33 - 1 بەفرانبار 2722

موژگان کاوسی، چالاکی مەدەنیی و مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە تۆمەتی "موفسێدی سەر زەوی" بەسەردا سەپا.

موژگان کاوسی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی کەلاردەشت، کە ڕۆژی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای نادادپەروەری ڕێژیمەوە تۆمەتی"موفسێدی سەر زەوی" بەسەردا سەپا. 

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە ڕاپەڕینی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی پاش ئەوەیکە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێ، لەلایەن دادگاوە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا، کە لە بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، پاش تەواوبوونی حوکمەکەی لە بەندیخانەی کەچوویی شاری کەرەج ئازاد کر