کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری خۆی، حوکمی محارەبەی بە سەردا سەپا

16:37 - 1 بەفرانبار 2722

لوقمان دەروێش، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری خۆی، کە لە ڕاپەڕینەکەی گەلانی ئێران دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە تۆمەتی موحاربەی بە سەردا سەپێندرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم نووسی، توحید دەروێش کە بە ناوی لوقمان ناسراوە خەڵکی گوندی" گڕناویک"ی شاری خۆی، پاش ئەوەیکە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری تەورێز دەسبەسەر دەکرێ، پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ لەلایەن دادگای ئینقلابی تەورێزەوە تۆمەتی "موحاربە" (شەر لەگەڵ خودا) دەخرێتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە.