کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە پاش ڕفاندنیان

16:40 - 1 بەفرانبار 2722

دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە بە ناوەکانی "هیراد بەهمەنی و ئازاد فەلاتی"، پاش ڕفاندنیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و چارەنووسیان ناڕوونە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، هیراد بەهمەنی، تەمەن ٣١ ساڵ و دانیشتووی شاری سنە، لە ماڵەکەی خۆی لە جووتسایدی شەبلی ئەو شارە ڕفێندراوە، هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەز، "ئازاد فەلاتی" دانیشتووی گەڕەکی حاجی ئاوا لە شاری سنە، لە دووکانی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.

چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لە پاش ڕفاندنیان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە هەتا ئێستا ناڕوونە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.