کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکران و ڕفاندنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی کامێران

17:08 - 1 بەفرانبار 2722

سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئەڵک سەر بە شاری کامێران بە ناوەکانی "مێهرداد مورادی‌نژاد، فەرمانبەری بانک، مانی گورگانی و ئارێز زەردۆیی" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕفێندران.

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، مێهرداد مورادی‌نژاد، خەڵکی گوندی ئەڵک و کارمەندی بانکی تجارەت لە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە ڕفێندراوە.

مێهرداد لە ڕێگای کامێران و لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی تەندروستیی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها  لە سەرەتاکانی ئەم حەوتوویە دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی گوندی ئەڵک بە ناوەکانی مانی گورگانی تەمەن ٢٠ ساڵ و ئارێز زەردۆیی تەمەن ٢٣ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکران.

ئەم دوو هاووڵاتییە دوای تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانیان ئازاد کران و لە ماوەی دەسبەسەر بوونیاندا لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمدا بوون.