کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە، حوکمی محارەبەی بە سەردا سەپا

12:03 - 2 بەفرانبار 2722

ئەشکان مروەتی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سنە، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە تۆمەتی موحاربەی بە سەردا سەپێندرا.

ئەشکان مروەتی، وەزشکاری ناڕازیی خەڵکی سنە کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی هێزکانی ڕێژیم، لە مەیدانی ئێقباڵی شاری سنە بە تەنیا ڕووبەڕووی ٢٠ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم ببووەوە، پاش ئەوەیکە بە بڕینداری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری ئەو شارە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم و ڕفێندراو و ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، حوکمی موحارەبە واتا شەڕ لەگەڵ خودای بەسەردا سەپاوە.

ڕێژیمی ئێران بۆ مانەوەی خۆی لەسەر تەختی دەسەڵات بە دڕندانەترین شێوە خەڵکی ناڕازی  سەرکوت دەکات و دەست لە هیچ جینایەتێک ناپارێزێت.