کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

16:40 - 2 بەفرانبار 2722

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی شوعەیب حەبیبی کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکراوە، چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی شوعەیب حەبیبی لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سنە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەوم هەواڵە لە شوێنی ڕاگیرانی شوعەیب حەبیبی و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕێژیمی ئێران لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە کوردستان و ئێران دەستی بە دەسبەسەریی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتیان کردووە هەتا بەم شێوەیە خەڵک بترسێنێت کە خۆپیشاندان بەڕێوە نەبەن.