کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئاودانان

10:57 - 3 بەفرانبار 2722

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەناوی پژمان یاسەمی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی هەینی، ٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی خەڵکی ڕاپەڕیوی گەڵانی ئێران، لە ئابدانانی ئیلام هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم هاووڵاتییەک بەناوی پژمان یاسەمی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیاری دەگوازنەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەر دەستدا نییە.