کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان

14:29 - 3 بەفرانبار 2722

سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی سەعدوڵڵا ڕەسووڵپوور، لوقمان بابەخانی و کوڕە تەمەن ١٧ ساڵانەکەی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

ڕۆژی شەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە بۆکان سێ هاووڵاتییان بەناوەکانی "سەعدوڵڵا ڕەسووڵپوور، لوقمان بابەخانی و کوڕە تەمەن ١٧ ساڵانەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنوویان لەبەر دەستدا نییە.

لە درێژەی گرتن و ڕفاندنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەریان کردوون و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.