کیمیا وەهابیفەر، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە بە ناوی کیمیا وەهابی فەر، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە بەبێ هیچ بەڵگەییەکی یاسایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەوم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.