کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

17:49 - 3 بەفرانبار 2722

مەیسەم مەلاوەیسە، خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، مەیسەم مەلاوەیسە، خەڵکی گوندی "زەکی" سەر بە شاری دیواندەرە، لە درێژەی دەسبەسەرکردنەکانی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەوم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.