کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی خوێندکارێکی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم

16:15 - 4 بەفرانبار 2722

محەممەد شابازیان، خوێندکار و خەڵکی قوروە، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا خوێندکارێکی  خەڵکی قوروە بە ناوی"محەممەد شابازیان" لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵک دژ بە  ڕێژیمی ئێران لە شاری قوروە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانە کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.