کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

10:00 - 5 بەفرانبار 2722

ڕۆزا سەیدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

لە درێژەی شەپۆلی دسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، ڕۆژی شەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی "ڕۆزا سەیدی" تەمەن ١٨ ساڵ، لە شوێنی کارەکەی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.