
لە درێژەی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە دەرەوەی وڵات، خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانیی لە سەدەمین ڕۆژی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بۆ ئازادی، لە ڤانکۆڤێری کانادا بەڕێوە برد.
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کوردان و ئێرانییانی دانیشتوو لە شاری ڤانکۆڤێری وڵاتی کانادا بۆ پشتیوانیی لە سەدەمین ڕۆژی شۆڕشی ژینا لە ئێران بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی خۆپیشاندانێکیان لەو شارە بەڕێوە برد.
لەو خۆپیشاندانەدا کە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێیدا بەشدار بوو، چەندین پەیام لە ڕاستای ڕاپەڕین و مەحکوومکردنی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە سەرکوتی خەڵکی خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئاخوندی خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی خۆپیشاندانەکەدا چەندین سروود و پارچە موزیک پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
خۆپیشاندانەکە بە دروشمدان دژی ڕێژیمی پەت و سێدارە کۆتایی پێهات.