کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین

11:10 - 6 بەفرانبار 2722

عەبدوڵلا ڕەزایی، چالاکی سێنفی و مامۆستای قوتابخانە لە هەرسین، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

لە درێژەی شەپۆلی دسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، ڕۆژی دووشەممە، ٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان، بەناوی "عەبدوڵلا ڕەزایی" چالاکی سێنفی و مامۆستای قوتابخانە، لە شوێنی کارەکەی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.