کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕیژیم ژنێکی دووگیانی خەڵکی مەهابادیان دەسبەسەر کرد

11:41 - 6 بەفرانبار 2722

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامی لە شاری مەهاباد ژنێکی دووگیان بەناوی "زارا نەبیزادە"یان دەسبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز" ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڵیانکواوەتە سەر ئەو ژنە و وێڕای دەسبەسەرکردنی  بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

سەرچاوەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە، زارا نەبیزادە، لە گەڕەکی بەری مەدرەسەی مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە کە لەو شوێنەدا جێگیرکرابوون بە بێ هیچ بەڵگە و تاوانێک  دەسبەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئیستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەست‌دا نییە.