کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سێدارەدانی ٥٦٥ کەس لە ئێران لە ماوەی یەک ساڵدا

16:16 - 6 بەفرانبار 2722

لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا، کۆماری ئیسلامی لانیکەم ٥٦٥ کەسی بە تاوانی جۆراوجۆر لە سێدارە داوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هەواڵدەریی هێرانا، لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران ئامارێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند؛ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییدا، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی‌دا لانیکەم ٥٦٥ کەس بە تاوانی جۆراوجۆر و زۆربەیان بە تاوانی سیاسی لە سێدارە دراون کە ٥ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن کە لەم دواییانە‌دا لە ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەدژی ڕێژیم، سزای سێدارەیان بۆ جێبەجێ کرا.

کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٢‌دا ٥٦٥ کەس هاووڵاتیی لە ئێران لە سێدارە داوە. ٦٥ لەسەدی سزای سێدارەی ئەو کەسانە بە نهێنی و دوور لە چاوی ڕاگەیاندن بووە و ڕێگەی نەداوە بە شێوەی ڕەسمی ڕابگەیندرێ، بەڵام بنەماڵەکانیان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە کۆماری ئیسلامی لە سێدارەی داون و سزای لەسێدارەدان بە بەراوەرد بە ساڵی ڕابردوو ٨٨ لەسەد زیادی کردووە.