کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خالید عەزیزی: ئەو ڕاپەڕینە لووتکەی خەباتی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمە

10:39 - 7 بەفرانبار 2722

وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی دەسەڵات کە زیاتر لە سەد ڕۆژی بەسەردا تێپەڕیوە، وتی کە ئەو شۆڕشە کە لە ماوەی ٤٤ ساڵی ڕابردوودا بێ‌وێنە بووە، لووتکەی خەباتی گەلانی ئێرانە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

خالید عەزیری، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە چاوپێکەوتنێکی تێلێویزیۆنیدا لەگەڵ کوردکاناڵ، سەبارت بە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە زیاتر لە سەد ڕۆژە بەردەوامە وتی: "ئەو شۆڕشە کە لە ماوەی ٤٤ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە، لووتکەی خەباتی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە".

وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەهەمبەر ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی وتی: "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە ئەوە گەلانی ئێرانن کە قسەی کۆتاییان هەیە بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".

خالید عەزیزی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە کوردستان و دەور و نەخشی کورد لەو ڕاپەڕینەدا وتی: "نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات بۆ جێگیرکردنی دێموکراسی لە داهاتووی سیاسیی ئێراندا هیچکات هەڕەشە نەبووە، بەڵکوو دەرفەت بووە".

وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆتاییدا باسێکی لەسەر دروستکردنی ئاڵترناتیڤێک وەکوو جێگرەوەی ڕێژیمی ئێران، گرینگی پەیوەستبوونی شارە گەورەکانی ئێران بەو ڕاپەڕینە و دەور و نەخشی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لەو ڕاپەڕینەدا کرد.