کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیگار داوودی، خەڵکی ئیلام سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

12:10 - 7 بەفرانبار 2722

دادگای تاوانەکانی ئیلام، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەر نیگار داوودی، تەمەن ١٩ ساڵ و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم، سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی ٣ی دادگای تاوانەکانی ڕێژیم لە ئیلام سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەر نیگار داوودی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی دەسەڵات بە "تۆمەتی کۆبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی گشتی" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" سەپاندووە.

سەپاندنی ئەم سزایە لە کاتێکدایە، کە نیگار داوودی حەوتووی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی دوای یەک مانگ دەسبەسەرکران لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.