کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهەباد

11:59 - 7 بەفرانبار 2722

سەعید فەتاحی، خەڵکی مەهاباد ماوەی مانگێکە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کە  چارەنووسی ناڕوونە.

لە ڕەوتی شەپۆلی دسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، بە ناوی سەعید فەتاحی مانگێک لەمەوپێش بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.