کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

16:32 - 7 بەفرانبار 2722

سەحەر فەتحی، لە باوەڕمەندانی ئایینی یارسان و خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی سێشەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، سەحەر فەتحی لە باوەڕمەندانی ئایینی یارسان و خەڵکی شاری کرماشان، بەبێ‌ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە شاری کرماشان دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەتا ئێستا سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.