کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی جینایەتەکانی ڕێژیم لە ئێران

16:51 - 7 بەفرانبار 2722

هێزە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران لە تاوانێکی دیکەدا مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەیان لە پارێزگای قەزوین کوشتووە.

شەوی سێشەممە، ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، مێهرداد مەلەک، تەمەن ١٧ ساڵ بە دەستی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کراوە و گیانی لەدەست داوە.

ئەو مێرمنداڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی گەشتی هێزە ئینتزامییەکان لە بەخشی دەشتابیی ئەرداقی قەزوین کوژراوە.

کوشتنی ئەو مێرمنداڵە لە کاتێکدایە کە یەک ڕۆژ پێشتر سۆها ئیعتباری تەمەن ١٢ ساڵە خەڵکی گوندی خلووس بەستەک لە ڕێگای لامێرد لە پارێزگای هۆرمۆزگان بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرابوو.

لە درێژەی شۆڕشی ژینادا هەتا ئێستا چەندین منداڵ بە دەستی هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیمی ئێران کوژراون.