کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانلەدەستدانی گوماناویی یەکێکی دیکە لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە کامێران

11:24 - 8 بەفرانبار 2722

میلاد شیری، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە شاری کامێران، پاش ئەوەیکە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێ، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست‌ دەدا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە "میلاد شیری" خەڵکی گوندی "سالارئاوای" کامێران، لە کاتی ڕاپەڕینی خەڵکی بوێری کامێران دژی دەسەڵاتی ئاخوندی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێ و پاش ماوەیەک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست‌ دەدا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی شۆڕشی ژینا دەبێت.