کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدرانی ٥٢ هاووڵاتی کورد لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا

10:57 - 10 بەفرانبار 2722

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینییدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران ٥٢ هاووڵاتیی کوردی لە سێدارە داوە.

ڕۆژی هەینی، ٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینییدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، بە تۆمەتی جۆراوجۆر ٥٢ هاووڵاتیی کوردی لە سێدارە داوە و زیاتر لە ٧ هەزار کەسیشی دەسبەسەر کردووە کە ١٥٥ کەسیان سزای لەسێدارەدان، بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپاوە.

هەروەها لە درێژەی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا، هەر لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینییدا، ٢٩٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد، ڕاستەوخۆ بە تەقەی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون.