کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە برینداربووانی خۆپیشاندانەکان لە زاهیدان شەهید بوو

16:24 - 17 بەفرانبار 2722

یەکێک لە بریندابووانی هەینیی خوێناویی زاهیدان، دوای ماوەی ۹۷ ڕۆژ لە برینداربوونی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە شەهید بوو.

ڕۆژی هەینی ۱۶ی بەفرانباری ۱۴۰۱ی هەتاوی، محەممەد ڕیگی، کوڕی غەفوور و تەمەن ۲۹ ساڵ دوای ماوەی ۹۷ ڕۆژ برینداربوونی لە نەخۆشخانەی خاتمولئەنبیای شاری زاهیدان شەهید بوو.

محەممەد ڕیگی، ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان و لە کاتی نوێژیی هەینیدا لە مزگەوتی مەکیی شاری زاهیدان بەهۆی دسڕێژیی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ سەر  ئەو مزگەوتە بریندار کرا.

تەرمی ناوبراو  هەتا ئێستا لە ترسی خڕۆشانی هاووڵاتیان لە زاهیدان لە نەخۆشخانە ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

دوای خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی بەلووچ لەهەمبەر دەستدرێژیی سێکسیی فەرماندەیەکی ئینتزامیی ڕێژیم لە زاهیدان بۆ سەر کچە منداڵێکی بەلووچ،  هێزە خوێنڕێژەکانی ڕێژیم لە کاتی نوێژی هەینیدا لە مزگەوتی مەکیی زاهیدان دەسڕێژییان لە خەڵک کرد کە لە ئاکامدا زیاتر لە سەد کەس لە خەڵکی شارەکانی زاهیدان و خاش شەهید بوون و زیاتر لە چوارسەد کەسیش بریندار بوون و هەتا ئێستاش دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی بەلووچ درێژەی هەیە.