کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیلان ڕەشیدزادە بۆ بنکەیەکی ئەمنییەتیی سنە ڕاگوێزرا

11:40 - 18 بەفرانبار 2722

کچە خوێندکارێکی خەڵكی سەقز دوای دەسبەسەرکرانی بۆ بنکەیەکی ئەمنییەتی لە شاری سنە ڕاگوێزرا.

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، شیلان ڕەشیدزادە، خوێندکاری ژمێریاریی زانکۆی پەیام‌ نووری سەقز، داوی هاتنەدەرەوە لە ماڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم کچە خوێندکارە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار، بۆ بنکەیەکی ئەمنییەتیی سنە ڕاگوێزراوە.

ناوبراو لە ریگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە گواستوویانەتەوە بۆ شاری سنە و لە سەقز نەماوە.

شیلان ڕەشیدزادە چالاکی مەدەنی، چالاکی ژینگەپارێزی، چالاکی فەرهەنگی و هەروەها شاخەوانە.