کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

13:58 - 11 بەفرانبار 2722

نگار داوودی، خوێندکاری دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆێندکارێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام بە ناوی "نگار داوودی" بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تەبانی و هەروەها پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم لەلایەن دادگای کەیفەریی شاری ئێلامەوە سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژ بە ڕێژیمی ئاخوندی لە شاری ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا کە پاش یەک مانگ بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.