کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی شۆڕشگێڕ تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو

18:28 - 18 بەفرانبار 2722

لە درێژەی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران لاوێکی شۆڕشگێڕی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کاک ئەبووبەکر (هەژار) سەعید زادە، تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی حەسەن و خیاڵ، خەڵكی شاری مەهاباد لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێراندا گیانی لەدەست دا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر، لە گەڕەکی ''کانی سۆفی ڕەشید'' بە شەو لەلایەن هێزکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی ورمێ کرابوو.

بەپێی زانیارییەکان ناوبرا بۆ ماوەی سێ حەوتوو دەسبەسەر کرابوو و لەو ماوەیەدا لەژێر ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆردا بووە.

بنەماڵەی ناوبراو ڕایانگەیاندووە کە هەژار لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا لەلایەن جینایەتکارەکانی ڕێژیمەەە چایی و شیرینی پێ دراوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە دەرمانداو کرابێت.

دوای ئەوەیکە تەرمی ئەو لاوە شۆڕشگێڕە ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکەنەوە لە بەرگەی فەوتی شەهید هەژاردا نووسراوە ناوبراو بە هۆکارێكی ناڕوون گیانی لە دەست داوە.