ئەمین داوەری، خەڵکی شاری دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، وێڕای تێپەڕبوونی چوار مانگ لە دەسبەسەرکردنی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمین داوەری، خەڵکی شاری دێهلوڕان، پاش تێپەڕبوونی چوار مانگ لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا سەرەڕای ئەوەی کە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە، تا ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن و پێوەندیی تەلێفونی لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها لە مافی هەبوونی پارێزەر، بێبەری کراوە.
ئەمین داوەری، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری دێهلوڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە، ڕفێندراوە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ناوبرا لەبەر دەستدا نییە.